ستیفن ھیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، رایگه‌یاند كه ئه‌نجامدانی ھێرشه مووشه‌كییه‌كان له عێراق ده‌بنه ھۆی تێكدانی سه‌قامگیری له‌و وڵاته.
ستیفن ھیكی له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر سه‌باره‌ت به ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د نووسیوویه‌تی:به‌توندی ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بۆسه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌م كه ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعشی تیایدا جێگیركراون.
راشیگه‌یاندووه كه بوونی ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش له عێراق له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراقه.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، ئه‌نجامدانی ھێرشه مووشه‌كییه‌كان له عێراق به ھێرشی تیرۆریستی ناوزه‌ندكردووه و نووسیوویه‌تی:ئه‌و ھێرشه تیرۆریستییانه، ھه‌وڵه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ناو ده‌بات، ھه‌روه‌ھا ده‌بێته ھۆی تێكدانی سه‌قامگیری عێراق.
پێشتر سوپای عێراق رایگه‌یاندبوو، ١٠ مووشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كراون كه ھێزه‌كانی ئه‌مریكای تیایدا جێگیركراون.
تا ئێستا ھیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ھێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی له ئاكامی بۆردوومانه‌كه به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.