بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ڕاپهڕین ڕایگهیاند: کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی ( ن . م . ع ) لەدایک بووی ساڵی 1994، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
ڕاشیگهیاند: تائێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە و بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.