Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:28

رانیه‌.. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو قوتابی ته‌مه‌ن 17 ساڵان گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی گردجان- قه‌مته‌ران، له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبیل له‌ جۆره‌كانی نیسان پیكاب و مارسیدسێكی بارهه‌ڵگر ڕوویدا.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا دوو كه‌نجی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به‌ ناوه‌كانی "م،ح،ع" له‌ ڕه‌گه‌زی نێر كه‌ پیشه‌ی قوتابییه‌ و دانیشتووی ناحیه‌ی حاجیاوایه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها سه‌رنشینێكی نیسان پیكابه‌كه‌ به‌ناوی "د،م،ح" كه‌ ئه‌میش پیشه‌ی قوتابییه‌ و دانیشتووی هه‌مان گه‌ڕه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ته‌رمی هه‌ردوو ناوبراو دوای ئه‌نجامدانی توێكاری له‌ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌ ڕاده‌ستی كه‌س و كاریان كرانه‌وه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه‌: دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.