Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:37

پڕۆپۆزەڵی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی هەولێر و دەوروبەری ئامادە دەکرێت

کوردستان TV
100%


لێژنەیەكی تایبەت بە كۆكردنەوەی داتا و زانیاری لەسەر بڕ و شیكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی شاری هەولێر و دەوروبەری پێكهێنرا و ماوەی چواردە رۆژ ئەو لیژنەیە لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری كار دەكەن بۆ ئامادەكردنی پڕۆپڕۆزەڵێك بە مەبەستی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شاری هەولێر و دەوروبەری. 
له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ لێژنەكە لە چەند ئەندازیارێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و نوێنەری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر پێكهێنراوە، لە ماوەی چواردە رۆژدا پڕۆپۆزەڵێك ئامادە دەكات بۆ شیكردنەوەی پێكهاتەكانی خۆڵ و خاشاكی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و 10 شارەوانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، لە پرۆژەكەدا رێژەی كاغەز و پلاستیك و ئاسن و پێكهاتەكانی دیكە دیاری دەكرێن.
شاره‌وانی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،ئامانج لە دروستكردنی ئەو لێژنەیە كۆكردنەوەی داتا و زانیاری تەواوە لەسەر خۆڵ و خاشاكی بەرهەمهاتووی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری و پرۆسەی گواستنەوەی بۆ شوێنی داپۆشینی خاشاك لە كانی قڕژاڵە و شوێنەكانی دیكە، دوای كۆكردنەوەی زانیار و داتای تەواو لەبارەی بڕ و جۆر و هێهاتەكانی خۆڵ و خاشاك، دواتر چارەسەری ئەو بابەتە دەكرێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.