بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت،ئه‌گه‌ر پێویست بێ مووچه كه‌مبكرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌وانه بگرێته‌وه كه‌پله‌ی تایبه‌ت و باڵایان هه‌یه،نه‌ك ئه‌وانه‌ی داهاتیان مامناوه‌ند و سنوورداره.
ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی رایگه‌یاندووه، گۆڕانكاری له‌نرخی دیناری عێراقی،ده‌بێته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆی داهاتی تاك،چونكه گۆڕینی نرخی خه‌رجكردنی دینار،ده‌بێته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان هه‌ڵاوسان له‌بازار دروست ده‌كات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر به‌های پێشتری له‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌گه‌ر پێویست بێ مووچه كه‌مبكرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌وانه بگرێته‌وه كه‌پله‌ی تایبه‌ت و باڵایان هه‌یه،نه‌ك ئه‌وانه‌ی داهاتیان مامناوه‌ند و سنوورداره.
شایانی باسه پڕۆژه یاسای بوددجه‌ی ساڵی دارایی 2021 به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.