Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:31

12 کۆچبەری عێراقی و ئێرانی لە پشتی لۆرییەکدا دەدۆزرێنەوە

کوردستان TV
100%


دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ، بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌هەفتەی ڕابردوو، پۆلیس 12 کۆچبەر لە پشتی لۆرییەکدا دەدۆزێتەوە لە شەقامی M6 لە ڕۆژئاوای میدلاندز لە والساڵ، ئینگلتەرا، هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کۆمەڵێک پیاو لە پشتی بارهەڵگرێکی میوەدا دەدۆزرێنەوە. 

دەزگای لوتکە ڕاشیده‌گه‌ێنێت، پیاوەکان کە خۆیان لە نەتەوەی ئێرانی و عێراقی لەقەڵەمداوە دەستبەسەرکران و لەلایەن ئەفسەرانی ئەو وڵاتەوە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەستی پێکرد.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، دوابەدوای گومانکردنی پۆلیس لەو بارهەڵگرە، لە کاتژمێر2:30  پاش نیوەڕۆدا بارهەڵگرەکەیان وەستاند و شۆفێرەکە دەستبەسەر کرا، پاش گەڕان بە نێو بارهەڵگرەکەدا 12 کۆچبەرەکە دۆزرانەوە.
 هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگاكه‌، جگە لە شۆفێرەکە ژن و پیاوێکی بولگاریش دەستبەسەرکران بە گومانی یارمەتیدانی ئەو کۆچبەرە نایاساییانە.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.