Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:25

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی په‌که‌که‌ بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%


کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر پەیامێکی لەبارەی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی هێزی ڕۆژ لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکەدا بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لەهەولێر ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی مولازمی یەکەم عەبدولڕەحمان ئەمین دەکەین کە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە لەنزیک ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆک گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئازایەتی و دڵسۆزیی مولازم عەبدولڕەحمان بۆ ئەرکەکانی مایەی شانازیە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.

دوێنێ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە گیانلەدەسیدانی پێشمەرگەیەکی پشتڕاستکردەوە کە ناوی جاهید عەبدولڕەحمان بە پلەی مولازمی یەكەم و سەربە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بووە.

usa

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.