Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:37

وەزیری گواستنەوەی عێراق: فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه‌

کوردستان TV
100%

 فڕۆكەخانەكانی عێراق هیچ كێشەیەكیان نییە و 31 فڕۆكە لەخۆ دەگرن، گرێبەستێكیش لەگەڵ كۆمپانیای ئێرباس واژوكراوە و بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە دوو فڕۆكەی نوێ ڕادەستی عێراق بكات،.

ناسڕ شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگه‌یاند: وەزارەتی گواستنەوە بۆ بە كرێگرتنی فڕۆكەیەك گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەوروپی واژووكردووە، ڕەزامەندی پێویستیشی بۆ وەرگیراوه‌، ڕه‌نگه‌ لە ناوه‌ڕاستی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ئەڵمانیا و دانیمارك بەتایبه‌تی بۆ شارەكانی كۆبن هاگن و فرانكفۆرت و بەرلین دەست پێبكەنەوە.

 رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی راگەیاند، لە رۆژی سێشەممه‌ پازده‌ی دوازده‌ گەشتە ئاسمانییەكان بۆ شارەكانی لەندەن ، دۆسل دۆرف ، بەرلین ، فرانكفۆڕت و كۆبن هاگن دەست پێدەكەنەوە، لە هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ كردنەوەی هێڵی دیكە لەچەند رۆژی داهاتوودا. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.