لهراگهیاندراوێكدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كهبهبڕی سهدوههشتاوسێ ملیۆن و نۆسه‌د حه‌فتا هه‌زار دینار پرۆژەیەکی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوی كاره‌بای سلێمانی:
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى چه‌ند محه‌ویله‌یه‌ك له‌چه‌ند گه‌ره‌كێكی ناو شاری سلێمانى ، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، بەبڕی (183.970.700) تەنها سهدوههشتاوسێ ملیۆن و نۆسه‌د حه‌فتا هه‌زار دینار پرۆژەیەکی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، له‌ناوشارى #سلێمانى پرۆژەیەکی كاره‌با جێبەجێدەكرێت كه بریتیه لە:-
-دانانى محه‌ویله‌ى یامه‌تیده‌ر له بازاڕى كانى با فیده‌رى (270).
- دانانى محه‌ویله‌ى یارمه‌تیده‌ر بۆ محه‌ویله‌ى 7 فیده‌رى 171 گه‌ڕه‌كى خه‌بات.
-گۆڕینى محه‌ویله‌ى ژماره (8) له‌سه‌ر فیدرهى 115 زێڕینۆك وێستگه‌ى باشور.
- دانانى محه‌ویله‌ى مساعد بۆ محه‌ویله‌ى 24 بۆ له گه‌ر{هكى شێخ عه‌باس فیده‌رى 112 .
- راكێشانى كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كى وڵوبه فیده‌رى 216 .
- دانانى محه‌ویله‌ى ماعید له گه‌ڕه‌كى كانى با، فیده‌رى 124 .
- چاكسازی له تۆڕى كاره‌باى چه‌ند ماڵێك له گوندى تله‌زه‌یت له فیده‌رى 2ى وێستگه‌ى قه‌ره‌داغ.
- راكێشانى كاره‌با بۆ گوندى ده‌ربه‌ند سوتا فیده‌رى 5ى قه‌ره‌داغ.
- دانانى محه‌ویله‌ى مساع
بۆ محه‌ویله‌ى 14 فیده‌رى 48 وێستگه‌ى ئه‌زمڕ.
- دانانى محه‌ویله‌ى مساعد بۆ محه‌ویله‌ى 12 له گه‌ڕه‌كى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فیده‌رى 49.
-
پرۆژکەش لەلایەن كۆمپانیای (ئاكار) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (75) رۆژدا تەواو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.