عه‌بدولحوسێن شه‌ممه‌ری،شاره‌زای بواری ئابووری عێراق جه‌ختیكردۆته‌وه كه به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار رێوشوێنێكی چاوه‌ڕوانكراوی حكومه‌تی عێراقه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری عێراق له لێدوانێكیدا به ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی گوتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی دۆلار كارێكی نه‌رێنییه، له‌و باردۆخه‌ی وڵاته‌كه كه به قه‌یرانی دارایی و ئابووری تێپه‌ڕ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها عه‌بدولحوسێن شه‌ممه‌ری گوتیشی: پێویست بوو نرخی به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆلار له مه‌زادی دۆلار بێت،نه‌ك له‌بازاڕه ناوخۆییه‌كان كه به‌رگه‌ی ئه‌مه ناگرێت.
شایانی باسه دوێنێ له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته سه‌رووی 130 هه‌زار دیناری عێراقی، ئه‌مڕۆش نرخه‌كه له بازاڕه‌كان دابه‌زی و گه‌یشته 128 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.