به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ئاگادارییه‌كدا هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه ، كه لە ئه‌مڕۆ سێشەممەوە ( ٢٠٢٠/١٢/١٥) تا ڕۆژی (٢٠٢٠/١٢/٢٥) لە سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی و قەزاو ناحیەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ، تەنھا ئەم مامەڵانەی لای خوارەوە دەکرێت:
١- صحە صدور ( ڕاستی و دروستی)
٢- پێدانی صورەت قید وەرقی و ئەلکترونی
٣- پیدانەوەی کارت نیشتیمانی ھاوڵاتیان
٤- تائیدی فەرمانگەکان ..
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه رۆژی ( ٢٠٢٠/١٢/٢٥ ) تا ( ٢٠٢١/١/٣)ھەموو مامەڵەیەکی ھاوڵاتیان ڕادەوەستێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه له‌و كاته‌وه کەس سەردانمان نەکات لە بەر جەردی ساڵانەی بەرێوەبەرایەتیمان .
له‌كۆتایدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، كه‌له‌ڕۆژی 3 ى 1ى 2021 وه ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.