فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ توركیا ،گه‌یشته ئه‌و وڵاته.
شایانی باسه وابڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا سه‌ردانی توركیا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته تاوتوێی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا بكه‌ن.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو حه‌سه‌ن جه‌نابی، باڵیۆزی عێراق له توركیا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه فه‌رمیی رایگه‌یاند كه مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا له ١٧ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر بانگھێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا، سه‌ردانی توركیا ده‌كات، به‌ڵام به‌رله‌وه فوئاد حوسێن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌ردانی توركیا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه گرنگانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ توركیا تاوتوێ ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.