جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانووستانكاری كورد، له به‌غدا رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غداین و دانووستان به‌رده‌وامه، ئێمه ئاماده‌ین داهاتی نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین.
كه‌مێك پێش ئێستا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی دانوسكاری شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا رایگه‌یاند: گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ به‌رده‌وامه.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانووستانكاری كورد، له به‌غدا رایگه‌یاند، له به‌غدا ده‌مێنینه‌وه تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر و ئێمه ئاماده‌ین داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگەیاند: دەنگۆی شكستهێنانی گفتوگۆكان لەگەڵ كاربەدەستانی بەغدا ڕەتدەكاتەوە گوتی: دانوساندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا به‌رده‌وامه دڵنیام ده‌گه‌یه‌نه ئامانج.
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ئێمه له‌به‌غداین بۆ ئه‌وه‌ی مافی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرین و لهدانوستانهكانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌شه‌م رۆژه شاندی دانووستانی هه‌رێمی كوردستان له شاری به‌غدان و به‌رده‌وامن له تاوتوێكردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له باره‌ی پرسی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.