Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:36

نوری مالیکی پاڵپشتی لە داواکارییەکانی گەلی کورد دەکات

کوردستان TV
#7
100%

نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە پێویستی زانیوە کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێن و دەستوور وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نووسینگەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ، مالیکی لەنووسینگەکەی پێشوازی لە شاندی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی کردووە، لەکۆبوونەوەیەکدا ھەردوولا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە پێویستی زانیوە کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێن و دەستوور وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.

ھەروەھا نوری مالیکی ، پاڵپشتی خۆی بۆ داواکارییەکانی گەلی کورد دەربڕیوە کە لەچوارچێوەی یاساو دەستووردا ھاتووە.

وەرگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی/رزگار
ژێدەر/میدیای عێراق

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.