دانێل فێری گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا له برۆكسل به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند كه یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا به هه‌موو ئه‌ندامانیه‌وه ئاماده‌ن ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی له‌گه‌ڵ بریتانیا مۆربكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌ندامیه‌تیی یه‌كیه‌تییه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا دووپاتیشی كرده‌وه كه یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ده‌زانێت كات زۆری به به‌ره‌وه نه‌ماوه چونكه هه‌ركه كات زوو تێپه‌ڕێت ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن پێش یه‌كی كانوونی دووه‌م كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌یش ڕاستییه‌كه پێویسته بزانرێت.
له‌و باره‌یشه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یهكهیهتیی ئه‌وروپا ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه تا بتوانن كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پاش ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ڕێككه‌وتنی بازرگانی مۆربكه‌ن كه ڕه‌نگه له ساڵی نوێ‌دا ڕیگه له پشێوی و تێكچوونی زۆری باجی سنووره‌كان بگرێت.
لای خۆیه‌وه میشێل بارنێ گه‌وره وتووێژكاری یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا دووپاتی كرده‌وه كه زۆر بڕوای به‌وه هه‌یه كه ده‌شێت پاش ده‌رچوونی بریتانیا له ئه‌ندامیه‌تیی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپایش مۆركردنی ڕێككه‌وتنی بارزگانی له‌نێوان هه‌ردوو لادا مۆربكرێت. هه‌ڵبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ بێته‌وه ته‌نیا دوو بابه‌تی هه‌ڵپه‌سێرراو ماون هه‌ردوو لا ناكۆكییان له‌باره‌وه مابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.