Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:39

هۆڵه‌ندا ئامادەیی وڵاتەکەی پێشاندا بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر دەکات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی دووشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی له هانس ئاکیربووم کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر ئامادەیی وڵاتەکەی پێشاندا بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، هەروەها جەختیشی لە بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی کردەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبونەوەی داعش.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی هۆلەندای کرد کە لە شەڕی داعش یارمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی داوە، هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی  هۆلەندای بۆ یارمەتی دانی کەرتی کشتوکالی هەرێم بەرز نرخاند.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.