عه‌لی یاسری ،ئه‌منیداری گشتیی سه‌رایا خۆراسانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێرانهكهی له به‌غدا پایته‌ختی عێراق له‌لایه‌ن ھێزێكی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ستگیركراون.
له‌مباره‌یه‌وه سهرچاوهچهكی ئه‌منی بۆ میدیاكانی خۆجێی ئاشكرایكردووه كه ھێزێكی حه‌شدی شه‌عبی، عه‌لی یاسری ،ئه‌منیداری گشتیی سه‌رایا خۆراسانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێرانهكهی له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له ناوچه‌ی جادرییه ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌ستگیركردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به ھۆكاری ده‌ستگیركردنی عه‌لی یاسری و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی نه‌داوه.
لیوای سه‌رایا خۆراسانی ئه‌ركه‌كانی له چوارچێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌مه‌یش دوای دێت دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر حامد جه‌زائری، فه‌رمانده‌ی لیوای سه‌رایا خۆراسانی، له‌لایه‌ن ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ستگیركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.