مه‌حمود عوسمان،سیاسه‌تمه‌داری كورد ده‌ڵێت: حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاوكاره، به‌ڵام هه‌ندێك له‌كوتله سیاسییه‌كان هه‌وڵی دروستكردنی قه‌یران ده‌ده‌ن.
مه‌حمود عوسمان،سیاسه‌تمه‌داری كورد له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی نیشتمانی عێراقی بۆ هه‌واڵ (نينا) رایگه‌یاندووه: له پێناو ره‌وانه‌ی كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و داهاته‌كانی رازیبووه.
هه‌روه‌ها مه‌حمود عوسمان سه‌رسووڕمانی خۆی نیشاندا له لێدوانی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه داوا ده‌كه‌ن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌شداوه كه حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاوكاره، به‌ڵام هه‌ندێك له‌كوتله سیاسییه‌كان هه‌وڵی دروستكردنی قه‌یران ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان و تێكچوونی دۆخی كوردستان،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار ده‌كاته سه‌ر سه‌قامگیری عێراق و خزمه‌ت به سیاسییه‌كان ناكات،چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌عێراق،بۆیه له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته چاره‌سه‌رێكی ریشه‌ی بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كانی وڵات بدۆزنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.