سوپای عێراق راگه‌یاند كه ٤٢ تیرۆریستی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق كوژراون.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سول ،گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌ر فه‌رمانی، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كان، ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی عه‌ین جه‌حش باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدوه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول راشیگه‌یاندووه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاندووه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و تیرۆریستانی داعشدا روویداوه و گوتی: له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا، ٤٢ تیرۆریستی داعش كوژراون كه له‌نێویاندا به‌ناو والی كه‌رتی دیجله ناسراو به به‌ڕا و جێگیره‌كه‌ی به‌ناوی ئه‌بو مه‌حمود له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌ناو راگه‌یاندنی دیجله سه‌ربه داعش ناسراو به ئه‌بو سه‌یاف و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی به‌ناوی سه‌جاد، ھه‌روه‌ھا به‌رپرسی سه‌ربازی به‌ناو كه‌رتی فارووق سه‌ربه داعش ناسراو به ئه‌بو سینا ھه‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نییدا گیراوه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، پاڵپشتی ئاسمانیی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق و ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، دابینكرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.