Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:23

شێف هاوین له‌ سلێمانی داخرا

له ناو‌خواردنگه‌كه‌یدا پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (جرج و مشك) هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی شێف هاوین داده‌خات.

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كانی قایٔیمقامیه‌ت شێف هاوین له‌ شاری سلێمانی داده‌خات.

له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ و پشكنینه‌كانیان، ده‌ركه‌وتوه‌ شێف هاوین پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابێت، هه‌روه‌ها له‌شوێنه‌كه‌دا مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ناكات و له ناو‌خواردنگه‌كه‌یدا پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (جرج و مشك) هه‌بوه‌.

به‌فه‌رمانی قایٔیمقامی سلێمانی شێف هاوین داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.