رۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/٧/٦ سەرۆک مەسعود بارزانی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە د.بەشیر خەلیل حەداد کرد و لە باری تەندروستیی پرسیهوه.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە باشبوونی تەندروستی د.بەشیر حەداد و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک کە پێویست بێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەواو و باشتربوونی تەندروستی جێگری سهرۆکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق.
لەلایەن خۆیەوە د.بەشیر حەداد، سوپاسی خهمخۆری سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی و پرسینهوه له باری تەندروستیان.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.