Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 16:58

ئاگاداربە.. پێش پشكنینی پەستانی خوێن دەبێت ئەم كارانە ئەنجام بدەیت!

کوردستان TV
100%

پزیشكان ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە پەستانی خوێنیان هەیە و دەیانەوێت بە ئامێر لە ماڵەوە یاخود لای پزیشك پشكنین ئەنجام بدەن، دەبێت چەند كارێك هەیە پێشوەختە ئەنجامی بدەن.

یونونا خامیچكایا كە پزیشكێكی تایبەتی نەخۆشییەكانی دڵە دەڵێت: هەر نەخۆشێك پێش ئەنجامدانی پشكنینی پەستانی خوێن لە ماڵەوە یاخود لە نۆرینگە پزیشكییەكان، دەبێت چەند كارێك هەیە ئەنجامی بدات ئەوانیش بریتین لە:-

- پشكنینی پەستانی خوێن دەبێت بەر لە خواردنی حەب و چارەسەرییەكان ئەنجام بدرێت.

- نیو كاتژمێر بەر لە پشكنین، نابێت جگەرە و قاوە بخورێتەوە.

- بەر لە دەستپێكردنی پشكنین، دەبێت بچیتە توالێت و دواتریش بۆ ماوەی 5 خولەك بە هێمنی دابنیشی.

- لە كاتی پشكنین دەبێت دەستەكان شل بكرێن و بۆ ئاستی دڵ بەرز بكرێنەوە.

- بەهیچ شێوەیەك نابێت پشكنین لەسەر جلوبەرگ ئەنجام بدرێت، بەڵكو دەبێت لەسەر دەستی رووت بكرێت.

- ئەو كەسەی پشكنین دەكات، دەبێت لەسەر كورسی دابنیشێت، نەك لەسەر ئەرز و قاچەكانی توند بنوشتێنێتەوە.

- لە كاتی ئەنجامدانی پشكنین دەبێت ئارام بیت و نابێت قسە بكەیت.

- لە كاتی پشكنیندا نابێت ترس و دڵەراوكێ هەبێت، چونكە رەنگە ئەم ترس و دڵەڕاوكێیە ببێتە هۆكاری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

- ئەو كەسانەی نەخۆشی پەستانی خوێنیان هەیە، بەلایەنی كەم دەبێت هەفتانە جارێك یان دووجار پشكنین ئەنجام بدەن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.