Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 16:54

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووان لە هەولێر كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەمرۆ چوارشەممە 5/15 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووانی لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروستکراوە.

دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەت بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە، لە گوتەیەکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەساڵاچوو، سوپاسی شێخ بازی کرد، بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرە، کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و سەردەمانە دروستکراوە، داواشی لە سەرمایەداران و خێرخوازان کرد کە سەنتەر و خانەی هاوشێوە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستان دروست بکەن.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها داوایکرد کە ڕێز لە بەساڵاچووان بگیرێت و گرنگیيان پێ بدرێت، گوتیشی ئەم جۆرە سەنتەرانەش هەن ئەگەر بەساڵاچوویەک پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی هەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.