Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 15:40

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری2024، لە شاری بەغدا  د. دیندار زێباری ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم لەگەڵ  عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئیتحادی بۆ کاروباری یاسایی و فرەلایە کۆبووە.

مەبەست لە کۆبوونەوەکە ئاڵوگۆڕی زانیاری، بیروڕا و نزیککردنەوەی هەڵوێستەکان و ڕاوێژکردن لە تەوەرە پەیوەندیدارەکان و گرنگی بەشداری کارای نووسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەو کۆبوونەوانەی کە لە بواری مافی مرۆڤ، پەیماننامە و ڕێککاوتننامە نێودەوڵەتییەکان و خستنەڕووی دیدگای حکومەتی هەرێم بوو لە کۆنفرانس و کۆنگرە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.

لە دیدارەکەدا جەخت لە دانانی میکانیزمێکی هەماهەنگی هاوبەش کرایەوە بۆ ئەوەی کە دۆسییە پەیوەندیدارەکان ئاڵوگۆڕی زیاتریان پێ بکرێت و هەرێم ڕۆڵی کارا ببینێت لە چوارچێوەی کۆماری عێراق لە جێبەجێکردنی ئیلتیزاماتەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەتایبەتی لەڕووی یەکخستنی هەڵوێستەکان و بەشداری کاریگەر لەچوارچێوەی میکانیزمەکانی سیاسەتی دەرەوەی عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.