Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 16:48

بەرپرسێكی ئێران كوژرا

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپرسێكی شاری شیراز لە باشووری ئێران لەلایەن چەكدارانەوە هاتە كوشتن.

ئاژانسی تەنسیم بڵاوی كردەوە: ئەندازیار رەزا مەسعوودی سەرۆكی شارەوانی پێنجی شاری شیراز لە هێرشێكدا هاتە كوشتن.

بڵاویشی كردەوە: سەرۆكی شارەوانییەكە پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی شاری شیراز لەلایەن چەكدارانەوە تەقی لێ كراوە و كوژراوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: چەند چەكدارێك چوونەتە نێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی شاری شیراز و تەقەیان لە سەرۆكی شارەوانی پێنجی شارەكە كردووە.

ئاماژەی بەوەش دا كە هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی رووداوەكە و باڵەخانەكەیان گەماڕۆداوە بۆ دەستگیركردنی هێرشكارەكان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.