Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 15:14

ناسا هێڵی شەمەندەفەر لەسەر مانگ دروست دەكات

کوردستان TV
100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریكی (ناسا) رایگەیاند كە پلانیان هەیە بۆ ئەوەی هێڵێكی ئاسنینی شەمەندەفەر لەسەر رووی مانگ دروست بكەن.

ئیسیان شالەر كە پسپۆڕی رۆبۆتە لە ئاژانسی ناسا رایگەیاند: ئامانجمان ئەوەیە یەكەمین سیستەمی هێڵی شەمەندەفەری ئۆتۆماتیكی لەسەر مانگ بنیاد بنێین بۆ گواستنەوەی كەلوپەلەكان.

راشیگەیاند: دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەرەكە زۆر گرینگ دەبێت بۆ كاروبارەكانی رۆژانەی سەر رووی مانگ، كاری شەمەندەفەرەكەش تەنیا گواستنەوەی كەلوپەلەكان دەبێت نەك كەشتیوانەكان و دەتوانێت بەیەكجار 110 تەن لە شوێنێكەوە بگوازێتەوە شوێنێكی تر.

پسپۆڕەكەی رۆبۆت گوتیشی كە هێڵی شەمەندەفەرەكەی سەر رووی مانگ بە رۆبۆتەكان دروست دەكەن و لەسەر زەوییەوە فەرمانیان پێ دەكەن، هەروەها شەمەندەفەرەكە بە هێزی كارۆموگناتیسی كار و جوولە دەكات.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.