شڤان گۆران ،، كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكی به‌رنامه‌یه‌كى نوێی دروست كردووه كه یارمه‌تى خاوه‌ن كۆمپیوته‌ره‌كانى لاپ‌تۆپ ده‌دات كه ئامێره‌كه‌یان بگه‌رێننه‌وه له‌حاله‌تێك ئه‌گه تووشی دزى یان وونبوون هات .
به‌رنامه‌كه كه كۆمپانیای (Front Door Software) دروستى كردووه و ناوى ناوه ( Retriever) له‌رێگه‌یه‌وه خاوه‌نى كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌توانێت ناوونیشان و ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانى خۆى تێیدا بنووسێت له‌گه‌ل په‌یامێك بۆ هاندانى دزه‌كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كى كه‌م .
كارى هاڤمان به‌رێوه‌به‌رى جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه ده‌ریخست كه ئه‌م رێگه‌یه تاردایه‌كى باش رۆلی هه‌یه له هاندانى دزه‌كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئامێره‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه .
و له‌حاله‌تێك ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌لی په‌یامه‌كانى نه‌كرد خاوه‌نى ئامێره‌كه ده‌توانێت له‌رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه نامه بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه بنێرێت كه ئه‌م ئامێره وون بووه و خاوه‌نه‌كه‌ى به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت . و نامه‌كه له‌هه‌موو 30 چركه جارێكدا به ڕه‌نگى سوور و زه‌رد له‌سه‌ر شاشه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتى ئیشپێكردن ، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ى سایتى به‌رنامه‌كه‌وه ده‌توانیت وشه‌یه‌كى تر‌ى نهێنى بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌لبژێریت ئه‌گه‌ر دزه‌كه توانی وشه‌ى نهێنى بۆ ئیش پێكردنى سیسته‌مى كارپێكردنى كۆمپوته‌ره‌كه بدزێت جا چ سیسته‌مه‌كه ویندۆز بێت یان ماكنتۆش یانیش لینۆكس .
بیرۆكه‌ى به‌رنامه‌كه پشت به به‌كارهێنانى تایبه‌تمه‌ندێتى به‌ستى وایرلێس به ئینته‌رنێت " Wi- Fi" ده‌به‌ستێت كه ده‌توانێت هه‌ر تۆڕێكى نزیك له ئامێره دزراوه‌كه بدۆزێته‌وه و ناوى كۆمپانیاى ئینته‌رنێته تۆمار بكات له‌گه‌ل چه‌ند زانیارییه‌ك كه به‌هۆیه‌وه پۆلیس ده‌توانن شوێنى ئامێره‌كه دیارى بكه‌ن .
جێی باسه نرخى به‌رنامه‌كه ده‌گاته 29.95 دۆلار و بۆماوه‌ى سێ ساڵ ده‌توانرێت كارى پێبكرێت .