لۆكه‌ گۆرانیه‌كی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه

لۆكه‌ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانیه‌كی تازه‌یه‌

گۆرانیبێژی كورد لۆكه‌ زاهیر ئاشكرایكرد له‌ ئێستادا خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی تازه‌ترین گۆرانی خۆیه‌تی .

لۆكه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی تازه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانیه‌كی تازه‌یه‌ .

لۆكه‌ زاهیر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی و ئه‌لبوومه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی كوردستان چه‌ندین ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی ئه‌نجامداوه‌ .

Peywendîdar