نێچیرڤان بارزانی له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا به‌شداریی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پشتیوانیكردن له‌ ڕیفراندۆم ده‌كات

سكرتێری‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمدا نییه‌

سكرتێری‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ هەرێمی كوردستان، ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمدا نییه‌، و ده‌ڵێت: نێچیرڤان بارزانی له‌ پشتی‌ په‌رده‌وه‌ به‌رده‌وام خه‌ریكی‌ ئیشكردنه‌ بۆ ڕیفراندۆم ‌و له‌ ڕۆژانی‌ ئاینده‌دا له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پشتیوانیكردن له‌ ڕیفراندۆمدا چالاكی‌ ده‌بێت.

سامی‌ ئه‌رگۆشی سكرتێری‌ ڕۆژنامه‌وانییی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ‌بێده‌نگیی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پشتیوانیكردن له‌ ڕیفراندۆمدا، به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرای كرد كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ بووه‌ ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ فەرمی‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

ناوبراو وێڕای بە ناڕاست لەقەڵەمدانی ئەو قسانە کە گوایە سەرۆکی حکوومەت لە ڕیفراندۆم ناڕازییە، گوتی، ڕیفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی‌ سیسته‌ماتیكه‌ هه‌ر یه‌كه‌ و ڕۆڵی‌ خۆی‌ ده‌بینێت، هه‌ر یه‌كه‌ به‌پێی‌ توانا ‌و په‌یوه‌ندی ‌‌و به‌پێی‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ ئیشی كردووه‌ له‌و بابه‌ته‌دا و نێچیرڤان بارزانی له‌ چوار پێنج دیداری‌ ڕۆژنامه‌وانیدا، هه‌میشه‌ باسی‌ له‌و بابه‌ته‌ كردووه ‌‌و به‌پێی‌ ئه‌و كات ‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چالاكی‌ ده‌بێت و له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا به‌شداریی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پشتیوانیكردن له‌ ڕیفراندۆم ده‌كات.