كریستیانه‌كانى كوردستان پشتیوانى له‌ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌كه‌ن

رێز له‌ چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ى كریستیان گیرا كه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ به‌شداریان له‌ شۆڕشه‌كانى ئه‌یلول و گوڵاندا كردبوو

به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى كردنى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دوێنێ ئێواره‌ به‌ ئاماده‌بوونى پیاوانى ئاینى مه‌سیحى و نوێنه‌رو جه‌ماوه‌رى هه‌ریه‌ك له‌ پێكهاته‌كانى  كلدانى و ئاشورى و سریانى و ئه‌رمه‌نى گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رییان له‌ هۆڵى بابلیۆن له‌ شارۆچكه‌ى عه‌ینكاوه‌ سازكرد.له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌رپرسى لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان و ژماریه‌ك به‌رپرسى دیكه‌ى ئیداى شارۆچكه‌ى عه‌ینكاوه‌ ئاماده‌ى كه‌رنه‌ ڤاڵه‌كه‌بوون .

21740183_1706236359417713_5074085925417762377_n.jpg

هه‌رله‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا رێز له‌ چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ى كریستیان گیرا كه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ به‌شداریان له‌ شۆڕشه‌كانى ئه‌یلول و گوڵاندا كردبوو،هه‌روه‌ها ستایشى خۆبه‌خشانى لاوانى كرستیان كرا كه‌ له‌ ریزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رگریان له‌ ناوچه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا كردبوو له‌وماوه‌یه‌ى كه‌ تیرۆرستانى داعش په‌لامارى ناوچه‌كانیان دابوون.  

له‌ لایه‌كى دیكه‌ شه‌ره‌فى ئه‌ندامییه‌تى به‌خشرا به‌ 170 كوڕو كچى مه‌سیحى شارۆچكه‌ى عه‌ینكاوه‌ له‌ ریزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان.

21740689_1706236256084390_4473159099594797260_n.jpg

هه‌رله‌ورێوڕه‌سمه‌دا له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووان چه‌ندین ووتاروو چالاكى پێشكێش كران، ئه‌حمه‌د كانى به‌رپرسى لقى 2 پارتى دیموكراتى كوردستان ووتارێكى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد و ستایشى رۆڵى مه‌سیحیه‌كانى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه‌ هه‌میشه‌ هۆكارێك بوون بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ پێكه‌هاته‌كانى دیكه‌ ، پاشان له‌ لایه‌ن ئانۆ جه‌وهه‌ر به‌رپرسى ناوچه‌ى عه‌ینكاوه‌ى پارتى دیمۆكراتى كوردستان،تیشك خرایه‌ سه‌ر پێكه‌وه‌ ژیانى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان و پرسى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان

له‌كۆتایى كه‌ڕنه‌ڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به‌ تێكڕا ئاماده‌یى خۆیان بۆ به‌شدارى كردن به‌ ڵێ له‌ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌ربڕى له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ په‌یامى خۆیان بۆ سه‌رجه‌م كریستیانان له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ جیاجیاكان نارد كه‌ به‌ ده‌نگى به‌ڵێ به‌شدارى له‌ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بكه‌ن.

21731032_1706236312751051_7998062078875112373_n.jpg
21728232_1706236962750986_6703894408505037086_n.jpg
21751306_1706238482750834_7955682846387018173_n.jpg
21761809_1706236679417681_5156677620511469447_n.jpg
21752295_1706235882751094_7321913459452137823_n.jpg