نه‌جیبه‌ نه‌جیب: وه‌زیرانی ناوخۆی عێراق و كوردستان هاوڕان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری تاكه‌ كه‌سی داوه‌

نه‌جیبه‌ نه‌جیب ، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ هه‌ردوولا، به‌ئامانجی تێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌باره‌ی پرسی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان.

هه‌روه‌ها گوتی: قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق و كه‌ریم شنگالی ، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم هاوڕان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان.

گوتیشی: كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه‌ بڕیاری تاكه‌كه‌سی ده‌دات به‌بێ ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك.

ده‌شڵێ: داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری نه‌رینێ كردووه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتیان، وێڕای ئه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی فیدڕالی دایه‌.