سووپاى پاسداران: خانه‌واده‌ى سه‌ددام حوسێن ده‌ستى له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئێراندا هه‌بووه‌

سووپاى پاسداران خانه‌واده‌ى سه‌ددام حوسێن تاوانبار ده‌كات

عه‌مید ره‌مه‌زان شه‌ریف وته‌بێژى سووپاى پاسدارانى ئێرانى رایگه‌یاند" تاران زانیارى ته‌واوى له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ كه‌ خێزانى سه‌ددام حوسێنى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق ده‌ستى له‌ توندوتیژی و ناره‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانى ئێراندا هه‌بووه‌. 

ناوبراو بۆ ئاژانسى "فارس"ى فه‌رمى ئێرانى رایگه‌یاندوه‌، كه‌ رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كراوى موجاهدینى خه‌لق و پادشاى سعوودیه‌ و ولاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و حیزبی به‌عسى روخاوى عێراق، به‌ تایبه‌تى خێزانى سه‌ددام حوسێن ده‌ستیان له‌ كاره توندوتیژییه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى ئێراندا هه‌بووه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ خانه‌واده‌ى سه‌ددام حوسێن پێشتر ده‌ستیان له‌ تاوانى جه‌نگى دژى نه‌ته‌وه‌ى ئیسلام به‌ تایبه‌ت گه‌لى ئێراندا هه‌بووه‌و زانیاریه‌ هه‌والگرییه‌كان ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ مالباتى سه‌ددام حوسێن پالپشتى هه‌ندێ گرووپى توندئاژوو له‌ ئێران ده‌كات بۆ هه‌لگیرسانى شه‌ڕو توندوتیژی.