په‌رله‌مانتارییه‌تی له‌یلا زانا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌

په‌رله‌مانی توركیا ئه‌ندامیه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌


په‌رله‌مانی توركیا ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یان هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارییه‌تی له‌یلا زانا كرا

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر راپۆرتی كۆمیسۆنی یاسایی په‌رله‌مان كرد كه‌ له‌باره‌ی په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئاگری هه‌ده‌په‌ له‌یلا زانا ئاماده‌ی كردبوو.

دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیادا ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یان هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارییه‌تی له‌یلا زانا كرا له‌ ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌دا په‌رله‌مانتارییه‌تی له‌یلا زانا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.