واژۆی ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان كۆكراوه‌ته‌وه‌

واژۆی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆكراوه‌ته‌وه‌

واژۆی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆكراوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14/9/2017 كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه‌: دۆخی كوردستان به‌ هه‌لومه‌رجێكی چاره‌نووس سازدا ده‌ڕوات و پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ڕۆڵی مێژوویی خۆی هه‌ڵبستێت، واژۆی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14/9/2017 كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.