هاووڵاتییەك بەهۆی تەقینەوەی مینه‌وه‌ گیانی لەدەستدا

تەمەن 55 ساڵه‌ و پیشەی كاسبه‌

ئەمرۆ لە قەزایەكی سنوری پارێزگای سلێمانی مینێك دەتەقێتەوە و بەو هۆیەشەوە هاووڵاتیەك كە پیشە كاسب بووە گیان لەدەست دەدات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە هاووڵاتیەك لە گوندی گۆڵێ سەر بەقەزای ماوەتە به ناوی (م ع م) تەمەن 55 ساڵ كە پیشەی كاسب بووە مینێك پیایدا دەتەقێتەوە بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەست داو.

وتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی سلێمانی رایگەیاندووە، بەشی پۆلیسی ماوەت ئاگاداری كردوون هاوڵاتییەك بەناوی (م.ع.م) تەمەن 55 ساڵ لە گوندی گۆڵێ سەر بە قەزای ماوەت بەهۆی تەقینەوەی مینه‌وه‌ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە تەرمی ئەو هاووڵاتییە رەوانەی پزیشكی دادی كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.