پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ له‌  %40 داشكێنرا

زیاتر له‌  300 جۆری پشكنین ده‌گرێته‌وه‌

تاقیگه‌ی كینگ له‌ شاری هه‌ولێر بۆ پێشمه‌رگه‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به‌ داشكاندنی %40 له‌سه‌رجه‌م نرخی پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان كه‌ زیاتر له‌  300 جۆری پشكنین ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان كراوه‌ تێیدا هاتووه‌: به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی بارودۆخی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان و برا پێشمه‌رگه‌كان ، تاقیگه‌ی پزیشكی كینگ بۆ شیكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به‌ داشكاندنی %40 له‌سه‌رجه‌م نرخی پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان كه‌ زیاتر له‌  300 جۆری پشكنین ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیكردن ده‌بێ ناسنامه‌ی كه‌م ئه‌ندامی پێشكه‌ش بكرێت، ناونیشانی تاقیگه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ شه‌قامی چل مه‌تری ته‌نیشت بانكی برایه‌تی له‌ شاری هه‌ولێر.