ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى ده‌وله‌تى یاسا به‌ فه‌رمانى مالیكی ئیمزا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى ریفراندۆم كۆده‌كه‌نه‌وه‌

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى ده‌وله‌تى یاسا ئیمزا دژى ریفراندۆم كۆده‌كه‌نه‌وه‌

 

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق له‌سه‌ر لیستی دەوڵەتی یاسا، كه‌ نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان به‌ پێچەوانەی یاسا ناوده‌بات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناوبراو به‌ فه‌رمانى نورى مالیكی ئیمزا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى ریفراندۆم له‌ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌.

حەیدەر مەولا ئەندامی لیستی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سۆمەرییە نیوز ووتی، ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستوورەو بۆ ئەو مەبەستەش ئەوان لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەران (120) ئیمزای په‌رله‌مانتاریان كۆكردۆتەوە، كه‌ زۆربه‌یان سه‌ر به‌ ده‌وله‌تى یاسان و نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات.

لەبارەی كۆكردنەوەی ئەو ئیمزایانە لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەران، مەولا ووتی: ئەوان ئەو ئیمزایانە پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجوومەن دەكەن و رەتی ریفراندۆم دەكەنەوە.

ئەو ئەندامەی لیستی دەوڵەتی یاسا ووتیشی، سبەینێش كۆكردنەوەی ئیمزاكان بەردەوام دەبێت و ژمارەكەش بەرزتر دەبێتەوە.

كوردستان تیڤی/رفعت مزورى