پلەی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی داده‌به‌زێت

بە تایبەت لە کاتەکانی بەیانی و لە ناوچە شاخاوییەکان


بەڕِێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرەزانیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیه‌ندراوێکی فەرمیدا رایگه‌یاند: لە ڕۆژانی داھاتوودا، پێشبینی دەکەن پلەی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی داببەزێت .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/12/2017، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرەزانی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیه‌ندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووک بڵاو کردووەتەوە، رایگه‌یاندووه‌: بەپێی پێشبینییەکانیان، ڕۆژانی ھەینی  و شەممە 8 و 9ـی 12ـی 2017، ئەگەری دابەزینی پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ژێرەوەی سفری سیلیزی دەکەین بە تایبەت لە کاتەکانی بەیانی و لە ناوچە شاخاوییەکان ئه‌گه‌ره‌كه‌ زیاتر ده‌بێت .