سه‌عد حه‌ریرى: من باشم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لوبنان

له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌


سه‌رۆكى ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ى حكوومه‌تى لوبنان، كه‌ له‌ وڵاتى سعوودیه‌وه‌ بڕیارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى دا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت،  له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لوبنان.

سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر نووسیوویەتی: "ئەی خەڵکینە من سەلامەتم، خوایاربێت لە دوو رۆژی داهاتوودا دەگەڕێمەوە، با ئارام بگرین.

حەریری ئاماژەی بەوەشکرد کە خێزانەکەی لە وڵاتەکەی خۆی دەژی کە عەرەبستانی سعوودیەیە.

شایه‌نی باسه‌ رۆژی 4ی ئەم مانگە، سەعد حەریری دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی لوبنان راگەیاند.