سه‌لیم جبوری به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی  به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت

جبوری لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاو لێپرسراوانی ئیدارەی ئەمریکا کۆده‌بێتەوە

لە راگەیەندراوێکدا، نوسینگەی راگەیاندنی سه‌لیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڵاویكرده‌وه،‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.

نوسینگەی راگەیاندنی سه‌لیم جبوری ئاشكرایكرد، كه‌ ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکانە و بریاریشە لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ پۆل رایان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و لێپرسراوانی ئیدارەی ئەمریکادا کۆببێتەوە .