حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق به‌ره‌و بەلجیكا به‌رێكه‌وت

سبەی كۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له‌ بەلجیكا بەرێوەدەچێت

سبەینێ‌ كۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەلجیكا بەرێوە دەچێت و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەشداری تێدا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی،  بەرەو بەلجیكا كەوتۆتەڕێ‌، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، كە بڕیارە سبەینێ‌ لە برۆكسلی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی حەیدەر عەبادی، لە پەراوێزی كۆبونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پەیمانی ناتۆ كۆدەبێتـەوە.