فوئاد مه‌عسوم سزای له‌ سێداره‌دانی چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ په‌سند ده‌كات

بۆ جێبه‌جێكردنی ره‌وانه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌

سه‌رۆكی كۆماری عێراق سزای له‌ سێداره‌دانی چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ په‌سند ده‌كات، كه‌ تاوانباران به‌ كوشتن و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.

له‌ راگه‌ێنراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ هاتووه‌: فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی كۆماری عێراق سزای له‌ سێداره‌دانی چه‌ند كه‌سێكی په‌سند ده‌كات، كه‌ تاوانباران به‌ كوشتن و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كه‌ ژیانی هاووڵانی بێ گوناهی كردۆته‌ ئامانج.

راگه‌یه‌َنراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی كۆمار ده‌شڵێت: واژۆ له‌سه‌ر بڕیاری له‌ سێداره‌دانه‌كه‌ كراوه‌و بۆ جێبه‌جێكردنی ره‌وانه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌، بڕیاره‌كه‌ش دوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسییه‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی یاسایی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بایه‌ته‌ بووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار