کیم جۆنگ ئون قەڵەمی سەنگافورەی بەکار نەھێنا

قسەی جیاوازی بەدوای خۆیدا ھێنا

كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له‌ كاتی واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان پیۆنگ یانگ و واشنتن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌تیكرده‌وه‌ قه‌ڵه‌می سه‌نگاپووره‌ به‌كاربهێنێت.

لەکاتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و  کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، بینرا کە کیم قەڵەمی سەنگافورەی بەکار نەھێنا، ئەمەش قسەی جیاوازی بەدوای خۆیدا ھێنا.

ئاژانسی هه‌واڵی (تاس)ی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كاتێك كیم جۆنگ ئون، له‌ پشته‌وه‌ی مێزه‌كه‌ دانیشت، خوشكی كیم، كه‌ راوێژكاریه‌تی، به‌ په‌له‌ خۆی گه‌یانده‌ نزیك براكه‌ی و بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌، قه‌ڵه‌مێكی پێدا، كه‌ پێده‌چێت درووستكراوی وڵاته‌كه‌ی خۆی بێت.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی بووه‌ته‌ سه‌رنجی میدیاكان، كیم ده‌ستكاری هیچ شتێكی سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می نه‌كردووه‌، كه‌ له‌ نزیك دۆسیه‌ و دۆكیومێنته‌كان دانرابوون.

كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم، كه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی مێژوویی داده‌نرێت، له‌ هۆتێل كاپێلای دوورگه‌ی سانتۆسای باشووری وڵاتی سه‌نگاپووره‌ به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا چه‌ند رێككه‌وتنێك له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور واژۆكرا.