گه‌نجێك له‌م ناوچه‌یه‌ى كوردستان به‌فیشه‌ك كوژرا

ته‌رمى ناوبراو ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادی كراوه‌


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 13 ى حوزه‌یرانى 2018 ،    له‌گوندى خدر وه‌لى له‌نزیك پردى ( ساری چه‌م ) ى سه‌ر به‌قه‌زاری خورماتوو ته‌رمى گه‌نجێكى نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه‌  ، كه‌ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌سه‌ریه‌وه‌ دراوه‌ 

هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌ ئه‌مرۆ به‌یانى ته‌رمى گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌یان بینیوه‌ و ئاگاداری هێزه‌ ئه‌منیيه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا كردووه‌ته‌وه‌ ، دواتر ته‌رمى ناوبراو ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادی كراوه‌ ،  به‌مه‌به‌ستى ڵێكۆڵینه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تى كوژرانى گه‌نجه‌كه‌ و ڕاپۆرتى پزیشكى له‌سه‌ر ناوبراو