ئه‌مریكا سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى ئێران و بانكى ئه‌لبیلادى ئیسلامى عیراقى خسته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌

به‌ تۆمه‌تى هاوكاریكردنى تیرۆر وه‌لیوڵڵا سه‌یف و چه‌ند كه‌س و كۆمپانیاییه‌ك خراونه‌ته‌لیستى تیرۆره‌وه‌

به‌ پێى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مریكا (ofac ) دوێنى سێشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2018، وه‌لیوڵڵا سه‌یف سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى ئێران و عه‌لى ته‌رزالى به‌رپرسێكى باڵاى بانكى ناوه‌ندى ئێرانه‌ خرانه‌ لیستى تیرۆره‌وى جیهانه‌وه‌. 
دواى حه‌فته‌یه‌ك له‌ كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران، سزاكانى له‌به‌رامبه‌ر ئێران ڕاگه‌یاند، به‌ تۆمه‌تى هاوكاریكردنى تیرۆر وه‌لیوڵڵا سه‌یف و چه‌ند كه‌س و كۆمپانیاییه‌ك خرانه‌ لیستى تیرۆره‌وه‌. 

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ هاتووه‌ هه‌ردوو ناوبراو وه‌لیوڵڵا سه‌یف سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى ئێران و عه‌لى ته‌رزالى چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلاریان خستوته‌ سه‌ر حیسابى هێزى قودسى سه‌ر به‌ ئێران، هێزى قودسیش هاوكارى حیزبوڵڵاى لوبنانى كردووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردوو ناوبراو به‌ تیرۆرستى جیهانى و تایبه‌ت ناوبراون. 

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ بانكی ئه‌لبیلادى ئیسلامى كه‌ بنكه‌كه‌ى له‌ عێراقه‌ و ئاراس حه‌بیب كه‌ سه‌رۆكى بانكى ئه‌لبیلاده‌ خراونه‌ته‌ لیستى ره‌شه‌وه‌ به‌ توومه‌تى پاره‌ له‌ رێى بانكى ئه‌لبیلادى ئیسلامه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى حیزبوڵڵاى كراوه‌.