لە هه‌ولێر له‌ڕووداوێكی دڵتەزێندا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا

پۆلیس بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه‌ ،  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  له‌شه‌قامى 100 مه‌تری شارى هه‌ولێر ، له‌ڕووداوێكى هاتووچۆدا ،  ئۆتۆمبێلێك دوای ئه‌وه‌ى كۆنتڕۆل له‌ده‌ست ده‌دات ، خۆی كێشاوه‌ به‌هاوڵاتیه‌ك به‌ناوى  شه‌هاب سوارە لە كه‌به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه‌ هاوڵاتیه‌كه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات . 

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیسى هه‌ولێر 


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌  پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕوداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی ۱۰۰م، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کەسێک دوای ئەوەی کۆنتڕۆلی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست دەدات خۆی بە هاوڵاتیەکدا دەکێشێت.
نه‌قیبی پۆلیس سه‌میر بەهرام مه‌جید ئەفسەری بنکەی پۆلیسی سەروەران ڕاگەیاند : ئاگادار کراینەوە بەبوونی ڕوداوێکی هاتوچۆ کەوا ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتیەکی داوە بەناوی (شهاب سوارە)، لەئاکامدا لە شوێنی ڕوداو گیان لەدەست دەدات و تەرمەکە هەڵگیراوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕوداوە کرایەوە، ئێستا تۆمەتبار بەناوی (ح. ی. م.) دەستگیر کراوە و پەڕاوەکە لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.

شوان عه‌زیز