به‌ ڤیدیۆ.. بەفربارین چیاكانی دەڤەری سیدەکانی سپی پۆشكرد

چیاکان بەرگی سپیان پۆشیوە

چەند ڕۆژێکە شەپۆڵێکی باران بارین، زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتوتەوە و لەگەل ئەو شەپۆڵە باران بارینەش دا کەش و هەوایەکی سارد ڕووی لە سیده‌كان كردووه‌.

ئێوارەی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 15-5-2018 بەفر لە چیای  هەڵگورد و بەربزین و کێلەشین و زۆربەی زنجیرە چیابەرزەکانی دەڤەری سیدەکان باریوەو چیاکان بەرگی سپیان پۆشیوە .

ئەم بەفربارینە لە کۆتایی مانگەکانی بەهار لە کاتێکدایە کە ئەمسال لە وەرزی زستان هیچ شەپۆڵێکی بەفر بارین نێو سەنتەری شارۆچکە و گوندو پێ دەشتایەکانی دەڤەری سیدەکانی نەگرتەوە .

بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سیدەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ کەمترین ڕێژەی بەفربارین لە سیدەکان تۆمارکراوە.