سه‌رۆك بارزانی و هادی عامری : زوو ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكیان به‌ پێویست زانیوه‌

باسییان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ كردووه‌

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح باسییان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌ و هه‌ردوولاش زوو ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكیان به‌ پێویست زانیوه‌.

هاوپه‌یمانی فه‌تح، به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووه‌م لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌.

دوێنێش سێشه‌ممه‌ 15 - 5 - 2018 نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی موقته‌دا سه‌در  بڵاوی كرده‌وه‌ ،   كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان به‌ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كردووه‌ ، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی سائیرون وه‌ك لیستی براوه‌ی یه‌كه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پیرۆزباییان   لێكردووه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستووه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار