ئه‌مه‌ریكا: ئه‌گه‌ر سووریا چه‌كه‌ كیمیایه‌كانى ئاشكرا بكات دانووستانى له‌گه‌ل ده‌كه‌ین

ئه‌مه‌ریكا مه‌رجى بۆ رژێمى سووریا هه‌یه‌


هیزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر رژێمى سووریا هه‌موو ئه‌و چه‌كه‌ كیمیاییانه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى ئاشكرا بكات ، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ سووریا دانووستان بكات. 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"، وتى" ئه‌گه‌ر سووریا ئه‌و مه‌رجه‌ جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ئه‌مریكا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو گفتوگۆكانی جنێڤ.

رۆژی شه‌ممه‌ 14/4/2018 ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا زیاتر له‌ 100 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ و دامه‌زراوی سه‌ربازی و تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیاییان له‌ دیمه‌شق كرد.