سەركەوتنی زمانی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان بە سەر زمانی ئابڵوقە وداگیركاری بەغدا ..

یان جێبەجێی كردنی مافە دەستوورییەكان یانیش دەبێ‌ واقیع وئەنجامەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان
Thumbnail

 بانگهێشتە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپایی و ناوچەكە و ئێستاش جارێكی تر لە كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس ، وەڵامێكی بە هێزوگونجاو بوو بۆ ئەو سیاسەتە نارٍەوایەی كە دەسەڵاتدارانی بەغدا گرتبوویانە بەر لە دژی شكاندنی ئیرادە و قەوارەی ئەزموونی كوردستان . ئەوەی ئەمڕۆ كوردستان پێی گەیشتووە، بەرهەمی خەبات و خوێنی پێشمەرگە و ڕۆڵەكانی گەل و خەبات و سیاسەت و دیپلۆماسیی سەرۆك بارزانی بووە، بۆیە دەبینین ئەم هەموو وڵاتە كونسوڵگەریی خۆیان لەكوردستان و لەهەولێری پایتەخت كردووەتەوەو چاویان لەسەر پێشكەوتنەكانی ڕۆژانەی كوردستانە كە سەرەڕای سەختیی دۆخەكەو پیلانی دوژمنانی كوردو كوردستان.

ئاشتی و پێكەوە ژیان و سەقامگیری كوردستان ، گرتنەبەری سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و حكومەتی كوردستان و هەروەها خۆراگری میللەتەكەمان بۆ هۆی ئەوەی دیدی جیهانی زیاتر بەرەوە كرانەوەی دیپلۆماسی و لە ئایندەشدا پێشكەوتن ودەسكەوتنی زیاتر بۆ كورد وكوردستان بەدواە بێ‌. دوای خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌رش نیوه‌ی خاكی كوردستان به‌ ده‌سیسه‌ی ناوخۆ داگیر كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرد، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی سه‌ركه‌وتوو بوو سه‌رنج ڕاكێشانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی بۆ مافه‌ ڕه‌وا و ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها شكست پێ هێنانی مامه‌ڵه‌كردنی به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم و پارچه‌ پارچه‌ كردنی ناو ماڵی كورد و دانیشتن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان وه‌ك به‌دیلی حكومه‌ت و مه‌ترسی دروست كردن بۆ قه‌واره‌ی سیاسی و ئیداری هه‌رێم، دواجار فه‌شه‌ل به‌ فشاره‌كانی به‌غدا هات و به‌غدا ناچار به‌ دانیشتن و گفتوگۆ كرا و ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و وه‌رگرتنی مافه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌كان ده‌ركه‌وت و ئێستا ئیتر بەغدا لە ژێر چاودێری و گوشاری نێودەوڵەتیی دایە ،یان جێبەجێی كردنی مافە دەستوورییەكان یانیش دەبێ‌ واقیع وئەنجامەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كە جیابوونەوەی یەكجارییە قبوڵ بكات . راستە بەغدا زۆر هەوڵی دا قەوارەی كوردستان بسرێتەوە و سیاسەتی ناوەندی بەسەر كورد دا بسەپێنێت ، بەڵام سەركەوتنەكانی پێشمەرگە زەنگێكی هوشیاركەرەوە بوو بۆ بەغدا ئەوانەی بیر لە سرٍینەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان كردۆتەوە .

بۆ ئەوەی ئەم پێگەیەی ئەمڕۆی كوردستان دەتوانم بڵێم پێگەیەكی زۆر گەورەو پڕبایەخەو هیچی كەمتر نییە لە پێگەی وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان، چونكە كوردستان چەند ساڵێكە وەك وڵاتێكی پێشكەوتوو لەلایەن وڵاتە زلهێزەكانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت . ڕاستە خاوەنی نەوت و گازی سرووشتییە، بەڵام ئەمانە ئامرازی سەرەكی نەبوون بۆ گەیشتن بە ئەمڕۆ، ئەگەر سیاسەتی دروست و چالاكی بارزانی نەبووایە.

مەحاڵ بوو كورد لە رووی سیاسی و دپیلۆماسی و ئابووریی بە دونیایی دەرەوە بناسرێت و ببێتە ژمارەیەكی دیار لە سەر ئاستی وڵاتانی پێشكەوتوو لە رووی ئابووریییەوە .جێبی ئاماژەیە هەرێمی كوردستان جاری چوارەمە بانگهێشتی فەرمی بكرێت بۆ ئەو كۆربەندە ئابوورییە و پێشتر لە ساڵی 2013 و 2014 و 2017 بەشداری كۆنگرەكەی كردووە و سبەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆڕبەندی داڤۆس دەكات، لە دواین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە داڤۆس لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوتی عێراق كۆ دەبێتەوە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان.

كۆڕبەندی داڤۆس ساڵی ڕابردوو لە سێشەم 17 كانوونی دووەم/یەنایەر لە شارۆكەی داڤۆسی وڵاتی سویسرا، بە بەشداری 540 سەركردە و سەرۆكی وڵاتان و سەرۆك وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و گەورە سەرمایەدارانی دنیا و پسپۆڕان و ڕۆژنامەوانان، دەستی بەكارەكانی كرد و كۆڕبەندەكە ماوەی سێ ڕۆژ خایەند و 20ی هەمان مانگ كۆتایی هات، ئەو كۆڕبەندە مێژووی یەكەمین بەستی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1971